بابه‌تی کوردیبازرگانی و بزنس

ڕاپه‌ڕینی ملیاردی

دانا ابراهیم

زۆربەی خەڵکی و تەنانەت شارەزایانی کار لەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئابوری نێودەوڵەتیدا لە نێوان ساڵانی 2019 تا 2023 ڕودەدەن بێ ئاگان.

۳ ملیارد بەکاربەر و کڕیاری تازە کەهەرگیز شتێکیان لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە نەکڕیوە، تاوەکو ئیستا فایلێک یان داواکارییەکیان ئاپلۆد نەکردوە و شتێکیان لەبەردەست نیە بۆ فرۆشتن لەحاڵەتی هێرش بردندان بەروە دنیای ئینەرنێت و بازاری ئۆنلاینداو هۆکاری گۆڕانکاری و جوڵانی لە ناکاوی ئابوری جیهانین.

ئەگەر چی زۆربەی ئەم خەڵکانە لە ئەفریقاو ، هیندستان و چین وڵاتانی تازە گەشەسەندون و دەرامەتێکی سنوردایان هەیە بەڵام کە لێکیان دەدەیت تریلیۆنها دۆلار بۆ بازاری جیهان دەنێرن لەگەڵ ئەمه‌یشدا کەسێک لەم بارەیەوە شتێک ناڵێت.

پیتر دیامندیس بەریوبەری کۆمپانیای ئیکس پریس ئەم دیاردەیەی ناو ناوە ڕاپەڕینی ملیاردی و من ئەم گرپە زەبەلاحە ناودەنێم سوپای ملیاردی.

تۆ بەتەمای چیان پێ بفرۆشیت و چۆن چۆنی چاودێریان بکەیت؟

ئەم سوپا ملیاردیە بڕیار نیە بەو شێوەیه کە ئێمە بەئینتەرنێتی سورعەتی ۱۲۸ کیلۆبایتی و کۆمپیوتەری تایبەتی خۆمان پەیوەندیمان کرد، بێنە ناو دنیایی ئۆنلاین، بەڵکو ئەم گروپە بەئینتەرنێتی  فۆڕجی و موبایلی زیرەک پێدەنێنە ناو دونیای ئینتەرنێت.

دونیایەک کە لە نێویدا گوگڵ و فه یسبوک و ئینستاگرام و تێلێگرام و دەیان تۆری کۆمەڵایەتی هەن پەیوەندی بە ئێمەو کاروکاسپی ئێمەوە دەکەن و بەبێ ئەم ویببسایت و ئەپڵیکەیشنانە، ژیان و کاری ئەمان ناڕواتە پێش.

ئەوان لەدونیایەکدا هەنگاو ئەنێن زیره کی دەستکرد و پرینته‌ری ۳ ڕه‌هه‌ندی و دنیایی مەجازی و دەیان تەکنۆلۆژیایی نوێیتر پیکەوە یەکدەگرن.

هەر لەبەر ئەمەیە دەمەوێت کاریگەری و حزوری ئۆنلاینی ئەم سوپا ملیاردیە و کاریگەریان لەسەر کار و کاسپی  ژیان روون بکەمەوە.

لە ساڵی ۲٠۱٠ تەنها ملیاردێک و هەشسەد ملیۆن کەس دەستیان بەئینەرنێت رادەگیشت لەکاتێکدا ئیستا و لەسالی ۲٠۱۷ دا ڕێژەکە دوو بەرانبەرەو نزیکەی سێ ملیۆن و شەسەد هەزار کەس دەتوانن ئینتەرنیت بەکار بهێنن. لە 5 ساڵی داهاتویشدا دیسانەوە دوو ئەوەندەیتر زیاد ئەکات کەدەکاتە نزیکەی حەوت ملیارد دانیشتوانی هەموو گۆی زەوی ئەتوانن ئۆنلاین بن.

دوو هۆکار رێ خۆشکەرن کە ئەم سوپا ملیاردیە خێراتر و ئاسانتر بتوانن ئۆنلاین ببن دوو پرۆژەی گەورەیە کە لەلایەن کۆمپانیاکانی گۆگڵ و فەیسبوک لە باری بەئەنجام گەیاندنن.

پرۆژەی یەکەم پەیوەستە بە دروستکردنی موبایلی هەرزانی ٥ دۆلاری کە زۆربەی کۆمپانیاکان خەریکن کاری لەسەر دەکەن تاوەکو بتوانن بازارێکی پڕ سود و قازانجیان دەست بکەویت..

پرۆژەی دوەم کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە کاری لەسەر دەکەن فەراهەمکردنی ئینتەرنێتە بۆ شار و گوندە دور دەستەکان.

فیسبوک بەپرۆژەی internet.org  و گوگل به پروژەی Loon لەباری فراوان کردن و گەیاندنی دورترین خاڵی دونیان.

ئەم ڕاپەرینە ملیاردیە لە سەرزەمینی فەرهەنگی جیاواز و داواکاری جۆراوجۆریان هه یه بۆبازاری بەرهەم هینان و خزمەتگوزاری. ئەم بازارە تازە سەرپێکەوتوە پیویستی بەچاوپیاخشاندوەی کۆمپانیاکانی خۆرئاوایە که بەرنامەڕێژی و چۆنیەتی گەیاندنی خزمەتگوزای یاخود بەر هەم هێنانی کاڵا دوو بەرامبەر ئەکات.

بەشدار بونی ئەم خەڵکە زۆرە و بەکارهێنانی ئینتەرنێت پیویستی بە فێرکردن و ڕاهێنانە لە بوارە جۆراو جۆرەکان، کاری فێرکردنیش هۆکار دەبێت کۆمپانیاکانی دیزاین کردنی یارییە سەرگەرمکەرەکان و ئەپڵیکەیشنەکانی ئۆنلاین روبەروی داواکاری زۆر ئەبنەوە، تاوەکو کاتی دەست بەتاڵی ئەم تازە بەشدار بوانە پڕ بکاتەوە.

هندستان گەورەترین وڵاتی ئینگلیزی زانی دونیایە. بەرێژەی دانیشتوانی 1.2ملیاردی، لەنیوانیاندا ۸٠٠ملیۆن کەس لەنێوانیاندا۲۲ تاوەکو ۳۷ ساڵ تەمەنیانە کە مەیلی زۆریان هەیە بۆ زمانی ئینگلیزی.

لەم ساڵانەی دوایدا کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتیە زیرەکەکان، سەرمایەکانیان خستۆتەگەر، بەپێی لێکۆلینەوەکانیIT  کۆمپانیای مەک کینزی ئەگەر گەشەسەندنی بەمشێوەیە بەرەو پێش بچێت، داهاتی ساڵانەی تاکەکەس لە هەشت سالی داهاتودا سێ بەرامبەر زیاد ئەکات هیندستان دەبێت بە پێنجەم وڵاتی بەکاربەر لەجیهاندا، پێدەچێت لەبەر ئەم هۆکارانە بێت کۆمپیای ئەمازۆن ۳ملیارد دۆلار سەرمایەگوزاری لە بواری پیشەسازی مۆبایل و ئینتەرنیت خستۆتەگەڕ.

بەپێی ئامارە نێودەوڵەتیەکان رەوشی ئینتەرنێت لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین سعودیە ۱۸ملیۆن  عیراق 15ملیۆن، ئیمارات ۹ملیۆن، سوریا ٦ ملیۆن بەکاربەریان هه یه. لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کەتۆ بۆ ئەم بازارە  7 ملیاردیه کەملیاردەها دۆلارە چ بەرنامە، کاڵا یان خزمەتگوزاریەکت هەیە؟

ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە تۆ بۆئەم پتانسیۆلە پڕ لەسودە چاوەروان نەکراوە پەیوەندی بکەیت، هێشتایش هەر بەوجۆرە لۆکاڵی و سونەتیە خەریکی کارەکانت ئەبیت؟

دانیشەو تۆزێک بیر بکەرەوە پێش ئەوەی بازاری ئۆنلاین بتکات بەژێرەوە، کاروبارەکانت بگۆرە.

تا پێنج ساڵی داهاتوو زۆربەی ئیش وکارەکان گۆڕانی گەورە بەخۆیانەوە ئەبینن، زەمینەو دەرفەتی تازە جێگایان ئەگرنەوە

ئایا ئیش و کارەکانی تۆ لە چوارچێوەی ئەم کۆمەڵەیە ئەبێت؟

Show More

Related Posts

error: Content is protected !!
Close
Close