بابه‌تی کوردیڕۆبۆتیک

ڕۆباتە ئاژەڵەکان

سپات-مینی یەکێک لە بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیی بۆستۆن داینامیکە. ئەم کۆمپانییە لەسەر داهێنان و بەرهەمهێنانیڕۆباتەکەن بە ئیلهاموەرگرتن لە سروشتی مرۆڤ و ئاژەڵەکان کار دەکات. سپات-مینی ڕۆباتێکی چوارلاقی چکۆلەیە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت لەناو ماڵ یان فەرمانگەدا هاتوچۆ بکات. بیست و پێنج کیلۆگرامە و بە لاقەکانییەوە ئەگاتە سیکیلۆگرام.

سپات-مینی بە تەواوی شێوەجووڵەی برا گەورەکەی بە ناوی “سپات”ی بە میرات بردووە. هاوکات باشتر لەو دەتوانێت که بە کەڵک وەرگرتن لە پێنج پلە ئازادیی لاقەکانی سێنسۆرە نوێکانی، شت هەڵگرێت و درگا بکاتەوە. حەڤدە جومگەی هەیە و بەرزاییەکەشی ٨٤ سانتیمەترە. سیستەمی بینایی ئەم ڕۆباتانە سێ ڕەهەندییە و دەتوانێت ڵەگەڵ یەک هاوکاری بکەن.

بە گشتی دەتوانێت یەک سەعات و نیو بە بێ شارژکردنەوە کار بکات، بەڵام بە پێی ئەوە چی دەکات ئەم کاتە دەگۆڕدرێت. داهێنەرەکانی دەڵێن کە ئەم ڕۆباتە بۆ کار کردن لە فەرمانگەکان و شوێنی ئیشکردن داهێنراوە و ساڵی داهاتوو سەد دانە لەم ڕۆباتە دەفرۆشن

سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته

ئێره کلیک بکه بۆ خویندنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌کان له تێلێگرام

 

سه‌رچاوه‌

Related Posts

error: Content is protected !!
Close
Close