بابه‌تی کوردیبازرگانی و بزنس

کۆمەڵێک وانە لە شکستی خاوەن بزنسه گەورەکانی جیهان و هاتنی تازەکارەکان

دانا ابراهیم

یەکێک لە ساتە لەبیرنەکراوەکانی میژوی تازە هاتنی کارو بزنس ستیڤ جۆبز بوو  بە ناساندنی ئایفۆنی ئەپڵ کەشەش مانگ دواترتەواوی  دونیای توشی شۆک کرد.

لەو کاتەبەدواوە هەموو شتێک لەبواری تەکنیکی پێشکەوتوو دووچاری گۆڕانکاری گەورە بوو، بەشێوەیەک ئەتوانین بڵێین لەم ساتە بەدواوە تەواوی ستراتیژی ئەوانەی لەپیشەسازی ئەلکترۆنیات کار دەکەن هەڵدەوەشێتەوەو رۆڵیان نامێنیت. لەو ڕۆژە بەدواوە ئایندەی دنیای دیجیتاڵ بەتەوای پێچەوانە بوەوە.

دوومانگ دواتر کۆمپانیای زەبەلاحی دروستکەری مۆبایلی فنلەندی واتە نۆکیا کۆمپانیای “ناوتک” کە کۆمپانیایەکە لەبواری نەخشەسازی ریگاو بان كاردەکات بەنرخێک خەیاڵی ۸.۱ ملیار دۆلار کڕی.

نۆکیا بەشوێن ناوتکەوە بوو چونکە ئەم کۆمپانیایە لەبواری پیشەسازی هەستەوەری ترافیکدا پێشڕەو بوو. نۆکیا گەیشتە ئەو بڕوایەی که بونی ئەم کۆمپانیا هەستەوەرە هۆکارێک دەبێت تا لەبەرامبەر بازاری ڕیگاو بان و مۆبایل خۆی ڕابگریت. خاوەنداریەتیەک کەدەتوانێت لەبەرامبەر ڕاوچیەکانی ئەم بازارە واتە گۆگڵ و ئەپڵ بوەستیتەوە.

نرخێکی خەیاڵی بۆکرینی “ناوتک” دەگەرێتەوە بۆ ئەو قۆرغ کاریەی ئەم کۆمپانیایە لەبواری پیشەسازی هەستەوەری ڕیگاوبان بووی. تەنها لە ئەوروپا سێنسۆرەکانی ناوتک نزیکەی ۲٥٠ هەزار لە۳٥ شار و ۱۳ وڵاتی گرتۆتەوە. نۆکیا دڵنیا دڵنیا بوە تەکنۆلۆژیای بینینی ریگاوبانی ئۆنلاینی کۆمپانای ناوتنک، لەتوانایدا هەیە بەچونەسەرەوەی توانای گۆگڵ لە بواری ئۆنلایندا کێبڕکێ لەگەڵ بەرهەمهینانی نوێ و ئەوشۆرشەی ئەپڵ کردویەتی بکات. لەڕاستیدا ئەمە تەنها گریمانەیەک بوو، لەبێ شانسی نۆکیادا کۆمپانیایەکی بچوکی ئیسرائیلی بەناوی “وەیز” لەهەمان کاتدا دەستی بەکار کرد لەو بوارەدا.

دامەزرینەرانی کۆمپانیای “وەیز”  لەجیاتی سەرمایەگوزاری گەورە لە سێنسۆرە قورس ئامێرە ئەلکترۆنیەکان، لەزانیاری ئانی پێگەی شۆفێری سودیان وەرگرت کە لەناو تەکنۆلۆژیای جی پی ئیسی مۆبایلە زیرەکەکاندا بوو (کەلەلایەن ئەپڵەوە دابین کرابوو).

لەماوەی دووساڵدا “وەیز”  توانی بەئەندازەی “ناوتک” زانیاری لەسەر رێگاو بان کۆبکاتەوەو پاش تێپەرینی چوار ساڵ “دە بەرامبەر”ی ناوتک زانیاری کۆ کردبوەوە.

‎بەکارهێنەران به ئەبدەیتکردنی مۆباییلەکانیان پێگەکانی “وەیز” یشیان نوێ دەکردەوە. به‌ڵام لەبەرامبەریشدا تێچونەکانی سیستەمی ناوتک و نوێکردنەوەکانی گەیشتە ئاسمان.

نۆکیا بۆ بەدەستهێنانی سەرمایەیەکی زۆر بۆ ئەوه ی بتوانێت ئەپڵ بوەستێنیت گرەوی بەرگریەکی سەختی کرد. ئەم جموجوڵەی نۆکیا لەناو دونیای کاردا ئەتوانین به “چی دەبوو ئەگەر ببوایە”  پێناسە بکەین. لەم حاڵەدا نۆکیا بەرپەرچدانەوە گەورەو تەشەنەسەندنی دارایی هەرەمی(بروانە بەشی سێهەم) تێنەگیشتبوو هەوڵەکانی بێ هودەبوو. لەساڵی۲٠۱۲نرخی بازاری نۆکیا لە ۱٤٠ ملیارد دۆلارەوە دابەزی بۆ8.2 ملیار دولار واتە نزیکەی ئەو پارەیەی کە بۆکرینی کۆمپانیای ناوتک دابوی .

گەورەترین کۆمپانیای موبایلی دونیا نەک جێگای چۆڵكرد بۆ ڕکابەرەکانی بەڵکو لەبەرنەبونی سەرمایەی پێویست و بۆقەرەبوو کردنەوەی زەرەکانی رۆڵی وەکو کارەکتەریکی بەرهەمهینی موبایل بۆ هەتاهەتایە لەدەستدا.

لەساڵی ۲٠۱۳ کۆمپانیای گۆگڵ کۆمپانیای”وەیز”ی به 1.1 ملیارد دولار کری و بوە خاوەنی.

لەوکاتەدا ئەم کۆمپانیایە هیچ ژێرخان و ئامێریێکی تەکنۆلۆژی گەورەی نەبوو، تەنها ۱٠٠ کارمەند کاری تیدا ئەکرد،  تەنها شتێک کە گرنگ بوو ٥٠ملیۆن بەکاربەر بوو کە هەیبوو. لەراستیدا ئەو ٥٠ ملیۆن دەزگا زریرەکە لە چاو ساڵی رابردودا دوو بەرامبەر بوو و بۆساڵی داهاتوو زیادی کردو گەیشتە ۱٠٠ ملیۆن کەس لەسەرانسەری دونیادا.

نۆکیا یاسا کۆن و خەتیەکانی پەیرەو دەکردو بەئومێدی رێگری و کێبرکێکردن ژێرخانێکی مادی وەکو کۆمپانیای ناوتکی کری.

لەراستیدا ئەم هەنگاوەی نۆکیا تەنها پیداویستی ئەو بەکارهێنەرانەی پڕ دەکردەوە کەئامێرەکەیان لەڕێگاکاندا بەکاردەهێنا بەجۆرێک بەرنامەڕێژەکانی دیزانی ئەپڵیکەیشنی موبایلیان پشتگوێ خستبوو. لەبەرامبەردا کۆمپانیای “وەیز” بەدانانی ئەپڵیکەیشنی خۆیان بۆ بەکاربەران بەشیوەیەکی پێشکەوتوو دونیای سێنسۆری فیزیکیان تێپەراند.

لەکۆتایی چیرۆکەکەدا باشە بزانیت که کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەردوو کۆمپانیای نۆکیاو ناوتکی بەبڕی ۷,۲ ملیار دولار کری و بوە خاوەنی واتە یەک ملیارد دولار کەمتر لەوەی کەنۆکیا ناوتکی پی کریبوو. رێک لەوکاتەدا کەنۆکیا پیشەنگی بی رکابەری مێژویی خۆی لەبواری بەرهەم هێنانی موبایلدا لەدەستدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەهەوڵدایە پشکێک لەبازاری پرۆگرامی موبایل بۆ خۆی بەریت.

لەهەزاران ساڵ لەمەو بەرەوە مرۆڤەکان کاریان کردوە ببنەخاوەنی کاڵاو سەرمایە. هەرچەندە تۆ خاوەنی دارایی زیاتر بیت، بەهیزتر ئەبیت لەبەرامبەر ئەوانیتر. بەڵام موڵکداری زەوی و کاڵا  لەکۆندا پێویستی بەهیزی کار هەبوو تاوەکو بتوانیت موڵکیەتەکەت بپاریزیت و چاودێری بکات. بۆئەمەیش بەناچاریی دەبوو تێچونێکی زۆر بدەیت ئەمەیش ریگر بوو بۆ دەستکەوتنی زیاتر.

ئەم رەوشە هەزان ساڵ بەردەوامی هەبوو، تاوەکو ئەم سەدانەی دوایی تەنانەت کۆمپانیاو بزنسە گەورەکانیش تواناو قودرەتی خۆیان لە بونی دارایی زیاتردا دەبینیەوە، بی ئاگا لەوەی سەردەمی”هەبوون” بەسەر چوەو دەورانیکی تازە هاتۆتە ئاراوە بەناوی” دەستڕاگەیشتن بە هەبوون”

نمونەی بەرچاویش کۆمپانیای

(Air bnb)

کە ساڵی ۲٠٠۸ دەستی بکار کردوەو لەکەمتر لە ۹ ساڵدا گەیشتۆتە ئاستێک کەسەرمایەکەی بەنزیکەی 30 ملیارد دۆلار ئەخەمڵێنریت کە دوبەرامبەری نرخی کۆمەڵەی هۆتێلەکانی هامڵتۆنه کە ٥٥٠  هۆتیلە لە سەرانسەری دونیادا،

سەیر لەوەدایە کۆمپانیای

(Air bnb)

خاوەنی تەنها ژوریکش نیەو تەنها لەڕیگای پلتفۆرمێکی ئۆنلاینەوە پەیوەندی خاوەن موڵک و گەشتیاران بەیەکەوە دەبەستیت.

Related Posts

error: Content is protected !!
Close
Close