بابه‌تی کوردیبازرگانی و بزنس

ڕاپه‌ڕینی ملیاردی

دانا ابراهیم ئه‌ندامی فیده‌راسیۆنی جیهانی ئاینده‌توێژی

زۆربەی خەڵکی و تەنانەت شارەزایانی کار لەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئابوری نێودەوڵەتیدا لە نێوان ساڵانی 2019 تا 2023 ڕودەدەن بێ ئاگان.

سێ ملیارد بەکاربەر و کڕیاری تازە کە هەرگیز شتێکیان لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە نەکڕیوە، تاوەکو ئیستا فایلێک یان داواکارییەکیان ئاپلۆد نەکردوە و شتێکیان لەبەردەست نیە بۆ فرۆشتن لەحاڵەتی هێرش بردندان به‌ره‌و دونیای ئینتەرنێت و بازاری ئۆنلاینداو هۆکاری گۆڕانکاری و جوڵانی لە ناکاوی ئابوری جیهانین.

ئەگەر چی زۆربەی ئەم خەڵکانە لە ئەفریقا، هیندستان و چین  و وڵاتانی تازە گەشەسەندون و دەرامەتێکی سنوردایان هەیە بەڵام کە لێکیان دەدەیت تریلیۆنها دۆلار بۆ بازاری جیهان دەنێرن لەگەڵ ئەمه‌یشدا کەسێک لەم بارەیەوە شتێک ناڵێت.

پیتر دیامندیس بەریوبەری کۆمپانیای ئیکس پریس ئەم دیاردەیەی ناو ناوە ڕاپەڕینی ملیاردی و من ئەم گرپە زەبەلاحە ناودەنێم سوپای ملیاردی.

تۆ بەتەمای چیان پێ بفرۆشیت و چۆن چۆنی چاودێریان بکەیت؟

ئەم سوپا ملیاردیە بڕیار نیە بەو شێوەیه کە ئێمە بەئینتەرنێتی خاوی ۱۲۸ کیلۆبایتی و کۆمپیوتەری تایبەتی خۆمان پەیوەندیمان کرد، بێنە ناو دونیای ئۆنلاین، بەڵکو ئەم گروپە بەئینتەرنێتی  فۆڕجی و موبایلی زیرەک پێدەنێنە ناو دونیای ئینتەرنێت.

دونیایەک کە لە نێویدا گوگڵ و فه یسبوک و ئینستاگرام و تێلێگرام و دەیان تۆری کۆمەڵایەتی هەن پەیوەندی بە ئێمەو کاروکاسپی ئێمەوە دەکەن و بەبێ ئەم ماڵپه‌ڕو و ئەپڵیکەیشنانە، ژیان و کاری ئەمان ناڕواتە پێش.

ئەوان لەدونیایەکدا هەنگاو ئەنێن زیره کی دەستکرد و پرینته‌ری سێ ڕه‌هه‌ندی و دونیای مەجازی و دەیان تەکنۆلۆژیای نوێیتر پیکەوە یەکدەگرن.

هەر لەبەر ئەمەیە دەمەوێت کاریگەری و حزوری ئۆنلاینی ئەم سوپا ملیاردیە و کاریگەریان لەسەر کار و کاسپی  ژیان روون بکەمەوە.

لە ساڵی ۲٠۱٠ تەنها ملیاردێک و هەشسەد ملیۆن کەس دەستیان بەئینەرنێت رادەگیشت لەکاتێکدا ئیستا و لەسالی 2020 دا ڕێژەکە دوو بەرانبەرەو نزیکەی سێ ملیۆن و شەسەد هەزار کەس دەتوانن ئینتەرنیت بەکار بهێنن. لە 5 ساڵی داهاتویشدا دیسانەوە دوو ئەوەندەیتر زیاد دەکات کەدەکاتە نزیکەی حەوت ملیارد دانیشتوانی هەموو گۆی زەوی ئەتوانن ئۆنلاین بن.

دوو هۆکار رێ خۆشکەر کە ئەم سوپا ملیاردیە خێراتر و ئاسانتر بتوانن ئۆنلاین ببن دوو پرۆژەی گەورەیە کە لەلایەن کۆمپانیاکانی گۆگڵ و فەیسبوک لە باری بەئەنجام گەیاندنن.

پرۆژەی یەکەم پەیوەستە بە دروستکردنی موبایلی هەرزانی 5 دۆلاری کە زۆربەی کۆمپانیاکان خەریکن کاری لەسەر دەکەن تاوەکو بتوانن بازارێکی پڕ سود و قازانجیان دەست بکەویت..

پرۆژەی دوەم کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە کاری لەسەر دەکەن فەراهەمکردنی ئینتەرنێتە بۆ شار و گوندە دور دەستەکان.

فیسبوک و گوگل به پروژەکانیان لەباری فراوان کردن و گەیاندنی دورترین خاڵی دونیان.

ئەم ڕاپەرینە ملیاردیە لە سەرزەمینی فەرهەنگی جیاواز و داواکاری جۆراوجۆریان هه یه بۆبازاری بەرهەم هینان و خزمەتگوزاری. ئەم بازارە تازە سەرپێکەوتوە پیویستی بەچاوپیاخشاندوەی کۆمپانیاکانی خۆرئاوایە که بەرنامەڕێژی و چۆنیەتی گەیاندنی خزمەتگوزای یاخود بەر هەم هێنانی کاڵا دوو بەرامبەر ئەکات.

بەشدار بونی ئەم خەڵکە زۆرە و بەکارهێنانی ئینتەرنێت پیویستی بە فێرکردن و ڕاهێنانە لە بوارە جۆراو جۆرەکان، کاری فێرکردنیش هۆکار دەبێت کۆمپانیاکانی دیزاین کردنی یارییە سەرگەرمکەرەکان و ئەپڵیکەیشنەکانی ئۆنلاین روبەروی داواکاری زۆر ئەبنەوە، تاوەکو کاتی دەست بەتاڵی ئەم تازە بەشدار بوانە پڕ بکاتەوە.

هندستان گەورەترین وڵاتی ئینگلیزی زانی دونیایە. بەرێژەی دانیشتوانی 1.3ملیاردی، لەنیوانیاندا 800 ملیۆن کەس لەنێوانیاندا 22 تاوەکو 37 ساڵ تەمەنیانە کە مەیلی زۆریان هەیە بۆ زمانی ئینگلیزی.

لەم ساڵانەی دواییدا کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتیە زیرەکەکان، سەرمایەکانیان خستۆتەگەر، بەپێی لێکۆلینەوەکانیIT  کۆمپانیای مەک کینزی ئەگەر گەشەسەندنی بەمشێوەیە بەرەو پێش بچێت، داهاتی ساڵانەی تاکەکەس لە هەشت سالی داهاتودا سێ بەرامبەر زیاد ئەکات هیندستان دەبێت بە پێنجەم وڵاتی بەکاربەر لەجیهاندا، پێدەچێت لەبەر ئەم هۆکارانە بێت کۆمپیای ئەمازۆن 3ملیارد دۆلار وه‌به‌رهێنانی لە بواری پیشەسازی مۆبایل و ئینتەرنیت خستۆتەگەڕ.

بەپێی ئامارە نێودەوڵەتیەکان رەوشی ئینتەرنێت لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین سعودیە 18 ملیۆن  عیراق 15ملیۆن، ئیمارات 9 ملیۆن، سوریا 8 ملیۆن بەکاربەریان هه یه. لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کەتۆ بۆ ئەم بازارە  7 ملیاردیه کەملیاردەها دۆلارە چ بەرنامە، کاڵا یان خزمەتگوزاریەکت هەیە؟

ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە تۆ بۆئەم هه‌له‌ پڕ لەسودە چاوەروان نەکراوە پەیوەندی بکەیت، هێشتایش هەر بەوجۆرە لۆکاڵی و ناوخۆییه‌ خەریکی کارەکانت ئەبیت؟

دانیشەو تۆزێک بیر بکەرەوە پێش ئەوەی بازاری ئۆنلاین بتکات بەژێرەوە، کاروبارەکانت بگۆرە.

تا پێنج ساڵی داهاتوو زۆربەی ئیش وکارەکان گۆڕانی گەورە بەخۆیانەوە ئەبینن، زەمینەو دەرفەتی تازە جێگایان ئەگرنەوە

ئایا ئیش و کارەکانی تۆ لە چوارچێوەی ئەم کۆمەڵەیە ئەبێت؟

Related Posts

error: Content is protected !!
Close
Close